٢٢ نیسان ٢٠٢٠ - ١٠:٠٤
داواکاری وەزیری تەندروستی عێراق لە باڵوێزی ئێران سەبارەت بە دەوا و دەرمان

وەزیری تەندروستی عێراق لە دیداری باڵویزی ئێران لە بەغدا خوازیاری وەڕێخستنی هێڵێکی هاوبەشی بەرهەم هێنانی دەرمان لە نێوان دوو وڵات بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نووسینگەی ڕاگەیاندنی جەعفەر عەلاوی وەزیری تەندروستی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا لە دیداری لە گەڵ ئیرەج مەسجدی باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا هەواڵی دا و ڕایگەیاند لەو دیدارە، وەزیری عێراقی خوازیاری وەڕێخرانی هێڵی هاوبەشی بەرهەم هێنانی دەرمان لە نێوان ئێران و عێراق بوو.

عەلاوی هەروەها لەو دیدارە سەبارەت بە دواگۆڕانکارییەکانی پەیوەندی تەندروستی و سروشتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پاشهاتەکانی و کاریگەریی لە سەر ڕەوتی ئابووری و بازرگانی و سنوورەکانی نێوان دوو وڵات لە گەڵ باڵوێزی ئێران لە بەغدا، ڕای گۆڕییەوە.

هەروەها لایەنەکان سەبارەت بە پرسی داخران و کرانەوەی ڕێڕەوگەلی سنووریی نێوان ئێران و عێراق گفتوگۆیان کرد.

............
340